له پێده شتی شاره زوورا باخێک هه بوو وێنه ی به هه شت
چریکه ی پاساریه کانی نه گه یشته گوێی بنار و ده شت
گۆڵه کانی له پرچی خۆر یه کی ڕه نگێکیان گرتبوو
گۆڵاوی شیرینی عه شقیان ئه ڕشته سه ر لێوی هه موو
به هار له وێ کاتێ ئه هات ژیان ئه بوو به ڤیستیڤاڵ
په پووله سه رچۆپی ئه گرت به نه شئه ی شمشاڵی شه ماڵ
له نێو بێشکه ی گژ و گیادا له گه ڵ چرپه ی نه رمی کانی
سروشت کۆرپه ی دڵی ئه نواند شه وانی پر سیحر و جوانی
ئه و ڕۆژانه عه بابه یلێ مه حرابی نوێژی دونیا بوو
له ده روازه ی عه رشی خوایا کانی عاشقان پرسگا بوو
ئه و رۆژانه سه رگوزشته ی خه وێکی ئه رخه وانی بوون
له گه ڵ بۆنی سێوی غه درا کاتێ ئه و هات ئه مانیش چوون
چه نده وه رزی ئه و به هاره ژه هری مه رگه ساتێکی تاڵ
له لێوی ووشکه ڵاتوومان نابێته وه ساڵ به دووی ساڵ
بۆته ئایین له لای ئێمه پێش هه موو نه ورۆزێکی نوێ
چرۆی فرمێسک له چاومانا ئه بێ دیسان بپشکوێ
له هه ر چاوێ چه پکێ له گۆڵ ئه هۆنمه وه وه ک تاجی سه ر
بۆ هه ڵه بجه ی باخی عیشق و بۆ کۆڕپه که ی کۆشی خاوه ر
ئه و برینه ته ڕه ی مێژوو له دڵمانا ووشک نابێ
ئه گه ر گڕی کووره ی سه قه ر له گشت لاوه ده وری دابێ
له و رۆژه وه هه موو سالێ به هار به ئاخ ده ست پێ ئه که ین
له و رۆژه وه چاوی دنیاش ئه مانبینێ، ئێمه که هه یین
"به ندی عه لی"
+ نوشته شده توسط محمد حسین زاده در جمعه بیست و ششم اسفند 1390 و ساعت
3:35 |